بارەگای بارزانی رونكردنەوەیەكی لەسەر هەواڵێك بڵاوكردەوە

بینراوە: (962)

بارەگای بارزانی رونكردنەوەیەكی لەسەر هەواڵی ژمارەیەك راگەیاندن بڵاوكردەوە كە باسیان لەوەكردبو لەسەر ئەركی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پاركێك وەك دیاری دراوەتە هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجەو رێكاری پێویست بۆ دروستكردنی پاركەكە گیراوەتەبەر. بارەگای بارزانی لە رونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردوە، دروستكرنی پارك بەرپرسیارێتی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانە كە خزمەتی خەڵكی شاری هەڵەبجەو هەمو شوێنێكی كوردستان بكەن و ئەوەی بارزانی كردویەتی تەنها ئەوە بوە كە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردوە هیچكات قوربانیدانی هەڵەبجە فەرامۆش نەكەن و دەبێت هەمو لایەك بەباشترین شێوە خزمەتی هەمو كوردستان و بە تایبەتی هەڵەبجە بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 243 Today: 2,458 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.