كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن بە رێژەیەكی بەرچاو. بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە11-10، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما بە دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ. ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ یەكشەممە12-10، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، ئەگەری بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند هەیە. باسی لەوەشكردووە: سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانی سەر بە پارێزگاری دهۆك بارانبارین دەست پێدەكات لە درەنگانی شەودا سەنتەری شاری دهۆك و ناوچە شاخاویەكانی سەر بە پارێزگای هەولێریش دەگرێتەوە، لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە كاریگەری ئەم شەپۆلە نامینێت. هەروەها، پلەكانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 27 پلەی سیلیزی سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی دهۆك: 25 پلەی سیلیزی زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی ئامێدی: 24 پلەی سیلیزی ئاكرێ: 27 پلەی سیلیزی كەركوك: 30 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی سۆران: 25 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی
كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن

بینراوە:
(1.5K)











Leave a Reply