فڕۆكەیەكی سەربازی توركیا كەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەكانی گیانیان لە دەستدا

بینراوە: (1.7K)

فڕۆكەیەكی سەربازی توركیا بە 20 سەرنشینەوە لە نزیك خاكی جۆرجیا كەوتە خوارەوە. ئاژانسی ئەسۆشیەیتید پرێس بڵاویكردەوە، هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە و چارەنووسی سەرنشینەكان ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا بەرپرسانی دیكەی باڵای جۆرجیا و ئازەربایجان ئاماژەیانداوە، بەشێك لەسەرنشینەكانی فڕۆكەكە گیانیان لەدەستداوە. لای‌ خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی توركیا لە پلاتفۆڕمی‌ (X) بڵاویكردەوە ئەو فڕۆكەیەی كەوتووەتە خوارەوە لە جۆری C-130 یووە لە رێگەی گەڕانەوەدا بۆ توركیا كەوتووەتە خوارەوە. ئاشكراشیكرد، كە تیمی فڕۆكەكە و سەرنشینەكانی دیكەی فڕۆكەكە كە لە 20 سەرباز پێكهاتبوون سەرجەمیان گیانیان لەدەست دا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 207 Today: 1,674 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.