ئەو سەربازەی دەستدرێژی كردە سەر گەنجەكەی خورماتو دەستگیركرا

بینراوە: (1.6K)

قەیس محەمەداوی جێگری سەرۆكی پرۆسە هاوبەشەكانی عیراق لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، ئەو روداوانەی لە رۆژی دەنگدانی گشتیدا رویاندا سەرجەمیان رێوشوێنی یاسایی بەرامبەرایان گیراوەتەبەر، هەمو ئەوانەشی چەكیان بەكارهێناوە دەستگیركراون و دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە كە تەقەیان كردوەو دوو دوو هاوڵاتی بە گوللـەی ئەوان كوژراون. محەمەداوی لەبارەی روداوەكەی دوزخورماتوشەوە وتی: وەزارەتی ناوخۆ لێكۆڵینەوەیەكی خێراو وردی لەسەر هەمو روداوەكان كردوەو گەیشتونەتە ئەنجام ئەو سەربازەشی دەستدرێژی كردە سەر گەنجەكەی خورماتو ئەویش دەستگیركراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 207 Today: 1,674 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.