نێچیرڤان بارزانی: عیراق لەناوەڕۆكدا هەمو شتێكە بەس فیدراڵی نییە

بینراوە: (1.0K)

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەپانێڵێكی دیداری مێریدا رایگەیاند، پێش 2023 ئەمریكییەكان رازیان كردین كە عیراقی نوێ بەڕێوەیە، لە هەمانكاتدا سەركردایەتی سیاسی كەموكورتیان نەبوە لە بونیاتنانی ئەو قۆناغە نوێیەی عیراقدا، لەدوای 2003ـەوە دەستكەوتنەكانیش دەبێت بە كەم نەبینین، بەڵام دەستوری عیراق هەموی وەك خۆی جێبەجێ نەكراوە كێشەكانیش سەرچاوەكەی ئەوەیە كە دەستور وەك خۆی جێبەجێ ناكرێت، ئێستاش پرسیار لە شیعەو سوننەو كورد بكرێت هەر ترس هەیە لە ئێستاو لە داهاتویان. وتیشی: ئەوكاتەی دەستور نوسرایەوە مەسعود بارزانی بارزانی وتی هەمو مافەكانی كوردی تێدا نییە بەڵام دەستكەوتەكانیش كەم نین، تائێستا نازانرێت سیستمی عیراق فیدراڵییە یان ناوەندییە، لە روی پراكتیزەكردنی رۆژانە زۆر ناوەندییە لە سەرەوە پێی دەوترێت عیراقی فیدراڵی، بەڵام لەناوەڕۆكدا هەمو شتێكە بەس فیدراڵی نییە، ئەوەی عیراق لەگەڵ هەرێم دەیكات ناوەندێتییەكی بەهێزە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە تەئكید دەكەینەوە قوڵایی ستراتیجی هەرێم بەغدایە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 1,492 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.