وەزارەتی دارایی: شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی كۆكراوەی خانەنشیان دابەش دەكرێت

بینراوە: (1.4K)

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی كۆكراوەی خانەنشیان دابەش دەكرێت. وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەپێی بڕیای ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر فەرمانی وەزیری دارایی و ئابووری، ئەمرۆ چوارشەممە، شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی كۆكراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەكرێت، كەلەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبونیان بۆ دەركراوە و تا ئێستا ئەو شایستەیەیان وەرنەگرتووە. وەزارەتەكە ئاماژە بەوە دەكات، جارێك بەنووسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كراوە ئەو شایستەیەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی هاوتاكانیان لە پارێزگاكانی تری عێراق خەرج بكات، بەڵام تا ئێستا ڕەزامەندی لەسەر نەداوە، بۆیە بڕیاردرا سەرجەم ئەو شایستانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 189 Today: 2,543 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.