كۆمسیۆن چوار كاندیدی دیكەی لە هەڵبژاردنەكان دوورخستەوە

بینراوە: (1.1K)

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە هۆكاری پابەند نەبوون بە رێنماییەكان، چوار كاندیدی لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بێبەش كرد. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە رۆژنامەی (الصباح)ی رایگەیاندووە، زۆربەی هۆكارەكانی دوورخستنەوەی كاندیدەكان و بێبەشكردنیان لە هەڵبژاردنەكان، پەیوەستە بەوەی كە بە پابەند نەبوون بە هەڵسوكەوت و ئاكاری باش و گونجاو، یان ئەنجامدانی هەر كردەوەیەكی تری وەك سوكایەتی و ناوزڕاندن و تۆمەتی بێ بەڵگە كە داویانەتە پاڵ كاندیدەكانی دیكە بە ئامانجی لەكەداركردنی ناوبانگیان. باسی لەوەشكرد، هەر بەو هۆكارانە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان چوار كاندیدی لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بێبەش كردووە و بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری ئەم رێكارانە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 233 Today: 2,366 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.