تۆمەتبارانی روداوەكەی قڕگەو كارێزەوشك دەستگیر كران

بینراوە: (1.3K)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردودا تەرمی ئافرەتێك لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە، لەسەر ئەم روداوە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچون و لێكۆڵینەوەی وردی ئەنجامداو توانرا تۆمەتباران دەستنیشان بكرێن ئاشكراشیكردوە، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش بكوژو هاوكارەكەی دەستگیر كراون و لەئێستادا تۆمەتباران راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە. پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردبوەوە، دوای ئەوەی هێزەكانیان لەڕوداوێكی كوشتن لەگەڕەكی كارێزەوشك ئاگادار كرابونەوە توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیربكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 2,790 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.