بینراوە:
(1.5K)
یەكەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی (زیرەكی دەستكرد) لە زانكۆی ئاكرێ بەڕێوەچو و لە وتەیەكدا ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سوپاسی توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی كرد كە كۆنفرانسەكەیان هەڵبژاردوە بۆ هاوبەشكردنی بەرهەمی توێژینەوە زانستییەكانیان و وتی: هەڵبژاردنی پرسی ژیری دەستكردو پەرەپێدانی بەردەوام بابەتی گرنگی ئەم قۆناغەی ژیانی مرۆڤایەتییە. وەزیری خوێندنی باڵا راشیگەیاند، خوێندنی باڵا لە وڵاتی ئێمەو لە سەرتاسەری جیهان روبەڕوی ئاڵنگاریی گەورە بوەتەوە لە ژێر كاریگەریی گۆڕانكاریی خێرای تەكنەلۆژیاو گەشەكردنی ژیریی دەستكردا، پێویستە خوێندكاران و گەنجەكان رابهێنرێن بەهۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ژیریی دەستكردو تەكنەلۆژیای نوێ بكەن، بە ئیتیك و بەرپرسیارێتیشەوە ژیریی دەستكرد بەكاربهێنن.












Leave a Reply