بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند، شۆفێران هەر كەرەستەیەك بەكاربهێنن بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان، لێپرسینەوەی یاسایییان لەگەڵ دەكرێت و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لەڕونكردنەوەیەكدا دەڵێت، لەهەندێك پەیج و ئەكاونتەكان ڕیكلام بۆ كەرەستەیەك دەكرێت كە بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەكار دێت بەشێوەیەك كە بەڕیمۆت كۆنترۆل كار دەكات دادەخرێت و دەكرێتەوە بۆ شاردنەوەی تابلۆ. ئاشكراشكراوە، هەر شوێنێكی جوانكاری ئۆتۆمبێل ئەم بابەتە بفرۆشێت شوێنەكەی دادەخرێت و ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر، بەهیچ شێوەیەك شاردنەوە و لابردن و دەستكاری كردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل ڕێگا پێدراو نیە ئەنجام دەرانی بەتوندترین شێوە سزادەدرێن. هەروەها، ئاگاداری شوفێرانیش دەكەنەوە كە هەر ئۆتۆمبێلێك ئەم كەرەستەیە بەكار بهێنێت، سزای توند دەدرێت.
هاتوچۆی هەرێم: شاردنەوە و دەستكاری كردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل ڕێگا پێدراو نیە

بینراوە:
(891)











Leave a Reply