پەرلەمانتارێكی دەمپارتی: بانگەوازەكەی ئۆجەلان بنەمایەكی یاسایی و سیاسی ئامادە كردوە

بینراوە: (1.0K)

نەورۆز ئویسال پەرلەمانتاری دەمپارتی لەشرناخ رایگەیاند، پرۆسەیەكی گرنگ لەنێوان دەوڵەتی توركیاو كوردان بەڕێوەدەچێت، بەڵام گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)بەردەوامە. ئویسال وتیشی: بانگەوازەكەی ئۆجەلان بۆ چەكدانان رێگرییەكی بەرچاوی لە شەڕو روبەڕوبوونەوەی چەكداری كردوەو بنەمایەكی یاسایی و سیاسی ئامادە كردوە، ئەوەی ئێستا هەیە وەك قۆناغی دوەم پێناسە دەكرێت، ئەو هەنگاوانەشی دەنرێت بۆ بەرەوپێشچونی زیاتری پرۆسەكەیە، دەبێت دەوڵەت لەڕێگەی كۆمسیۆنەوە بەئەركی خۆی هەستێت و بەربەستەكان تێپەڕێنێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 3,664 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.