رێبوار تەها: زیاتر لە 7 هەزار كەس بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنین

بینراوە: (1.4K)

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، دەرگای دامەزراندن دەكەنەوەو رۆژی سێشەممەی داهاتو دەست لە پرۆسەكە دەكەن و داوا لە دەرچوانی شاری كەركوك دەكەن داواكانیان پێشكەش بكەن. ئەم لێدوانەی پارێزگاری كەركوك لەپرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا هات لەگەڵ ئیبراهیم حافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكەو باسی لەوەكرد، 7 هەزارو 200 هاوڵاتی بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەكان دەگرێتەوەو رۆژی سێشەممەی داهاتو لینكی پێشكەشكردن دەكرێتەوە هەر لە رێگەی لینكەكەوە پێشكەشكردن ئەنجام دەدرێت و ئەنجامەكەشی بە شەفافیەت رادەگەیەنن. پارێزگاری كەركوك وتیشیك هیچ كەسێك دەستی بەسەر لینكەكەدا نییە تەنها تەكنەلۆجیاو زانیاری پارێزگا نەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 221 Today: 2,324 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.