وتەبێژی كۆمسیۆن: ئامێری ناسینەوەی رووخسار لە وێستگەكانی دەنگدان جێگیركراوە

بینراوە: (1.4K)

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەو كاندید و حزبانەی كە پێش وادەی دیاریكراو دەستیان بە بانگەشە كردووە، سزادراون، ئەگەر پاش سزادانەكە، بانگەشە و فلێكسەكانیان لانەبردبێت، سزاكەیان كراوەتە دوو هێندە. ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو كاندید و لایەنانەی كە پۆست و پلە و پایەی حكومییان بۆ بانگەشە بەكارهێنابێت، بە بڕی پێنج تاوەكو 10 ملیۆن دینار سزادەدرێن. جومانە غەلای دەشڵێت: كێشەكانی پێشووتری وەك نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران چارەسەركراون و ئێستا ئامێری ناسینەوەی رووخسار لە وێستگەكانی دەنگدان جێگیركراوە و ئەو گرفتانە هەمووی چارەسەركراون. هەروەها، وتەبێژی كۆمیسیۆن دڵنیایی دایە هاووڵاتییان لە پاكیی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو و رایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی رابردوو بە سەركەوتوویی، گەواهیدەری كارەكانیانە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 221 Today: 2,324 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.