كەشتیگەلی سوموددا نزیكی غەزە بوەتەوە

بینراوە: (1.5K)

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەزە ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی بەهۆی برسێتییەوە لە كەرتی غەزە گیانیانلەدەستداوە راگەیاند. وەزارەتەكە راشیگەیاندوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی كە لە 7ی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023ـەوە تائێستا بەهۆی برسێتیەوە گیانیانلەدەستداوە بەرزبوەتەوە بۆ 455 كەس كە 151 یان منداڵن. بەشێكی زۆری وڵاتان لەهەوڵی كۆتاییهێناندان بەو رەوشەی دانیشتوانی غەزەی گرتوەتەوەو لەو چوارچێوەیەشدا كەشتیگەلی جیهانی سوموددا كە بەمەبەستی شكاندنی گەمارۆ بەرەو غەزە بەڕێكەوتوە بڵاویكردوەتەوە، نزیكبونەتەوە لەسنوری 120 میلە دەریاییەكە كە لەنزیكی ئەو ناوچەیەیە كەشتیگەلەكانی پێشو هێرشیانكرایە سەر.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 32 Today: 86 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.