بینراوە:
(1.2K)
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رەوانەكردنی كاروانی دوەمی نەخۆشانی تالاسیمیای بۆ نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسك لە دەرەوەی وڵات راگەیاند. لە فڕۆكەخانەی ئەربیلی نێودەوڵەتییەوە 40 هاوڵاتی لەنەخۆشانی تالاسیمیاو بەخشەران و هاوەڵەكانیان بۆ نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسك دوای پشكنین و ئامادەكارییە پزیشكییەكان رەوانەی دەرەوەی وڵات كران بە لە ئەستۆگرتنی تەواوی خەرجیەكان. لەوبارەیەشەوە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی رایگەیاند، لەئێستادا 72 هاوڵاتی لەنەخۆشخانەكانن و لە رۆژانی داهاتوشدا كاروانی سێیەم بەڕێدەكرێن بۆ هەمان مەبەست.












Leave a Reply