بینراوە:
(3)
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی تەمووزی بڵاوكردەوە، بە گوێرەی لیستەكە سبەی پێنج شەممە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە و لە ماوەی 4 رۆژدا تەواوی وەزارەت و دەستەكان مووچ وەردەگرن، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنی وەزارەتی دارایی عێراق 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم. لای خۆشیەوە تیمی هەژماری من ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەریەك لە فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی، پەروەردە و خوێندنی باڵا دەتوانن لە ڕێی ئامێرەكانی پارەڕاكێشانەوە مووچەكانیان وەربگرن. ڕوونیشیكردەوە كە تاوەكوو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە پرۆژەی هەماری من تۆماركراون و 585 هەزاریان كارتی بانكیان وەرگرتووتەوە.
Leave a Reply