بافڵ تاڵەبانى: چارەسەرکردنی کێشەکان لەبەغدا دەبینین

بینراوە: (1.2K)

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی لە رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق دەکات، هاوکات سوپاسی هاوڵاتیان دەکات بۆ پشوودرێژییان.

لەڕاگەیەندراێکیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەڵێت: هەمیشە باوەڕمان وابووە و داکۆکیش لەسەر ئەوە دەکەین کە دیالۆگ و گفتوگۆ باشترین چارەسەرە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان.

دەقى ڕاگەیەندراوەکە..

بە گەرمی پێشوازی لە رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق دەکەم، پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەم و سوپاسیان دەکەم بۆ پشوودرێژییان.

هەمیشە باوەڕمان وابووە و داکۆکیش لەسەر ئەوە دەکەین کە دیالۆگ و گفتوگۆ باشترین چارەسەرە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان و گەیشتن بە ئەنجامی دڵخواز لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانمان.

هیوادارین ئەم رێککەوتنە بخرێتە خزمەتی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان و دادپەروەری هەبێت لە دابەشکردنی داهاتی وڵات و پێدانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور.

ئێمە قوڵایی ستراتیجی چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدا دەبینین و لەو رێگایەوە دەتوانین خزمەتی خەڵک و هەرێمەکەمان بکەین.
دەستخۆشی لە هەرکەسێک دەکەین کە هاوکار بووە بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە لەگەڵمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 56 Today: 139 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.