مامۆستایەكی زانكۆ دەبێتە ئەندامی لیژنەی تەنفیزی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ راهێنان و داهێنانی خوێندكاران. وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویكردوەتەوە، بەختیار عوبێد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەبێتە ئەندامی لیژنەی تەنفیزی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ راهێنان و داهێنانی خوێندكاران و قوتابیان، ئەمەش دەبێتە یەكەم مامۆستای كورد لەسەرەتای دامەزراندنی ئەنجومەنەكە لەساڵی 1992ـەوە وەك ئەندامی لیژنەكەو دوەمین كەسایەتی عیراقی كە ئەم پۆستە بگرێتە ئەستۆ. لەوبارەیەشەوە بەختیار عوبێد رایگەیاندوە، بۆ ئەو متمانەیەی پێیان بەخشیوە بەڵێندەدات كە ئەم پۆستە بكاتە هۆكارێك بۆ خزمەتكردنی هەمو خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان و عیراق لە ئاستی ئەنجومەنەكە. جێگەی ئاماژەیە ئەنجومەنی عەرەبی بۆ راهێنان و داهێنانی خوێندكاران لەژێر سەرپەرشتی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبیدایە كە نزیكەی 80 زانكۆ و كۆلێجی زانكۆیی لە وڵاتانی عەرەبی ئەندامێتی تێدا دەكەن و بنكەی سەرەكی ئەنجومەنەكە لە زانكۆی ئوردنیە لە شانشینی ئوردن.
مامۆستایەكی زانكۆی هەرێم دەبێتە ئەندامی لیژنەی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ داهێنانی خوێندكاران

بینراوە:
(1.4K)












Leave a Reply