لە كەركوك 252 كاندید كێبڕكێ لەسەر 12 كورسی دەكەن بۆ پەرلەمانی عێراق

بینراوە: (1.6K)

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند، ژمارەی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمان لە پارێزگاكە گەیشتوەتە 252 كاندید. عەلی عەباس بەرپرسی ڕاگەیاندنی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە لێكدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە كەركوك پێنج هاوپەیمانی سیاسی و نۆ پارت و حەوت كاندیدی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق دەكەن. ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی كاندیدانی پیاو 179 كاندیدە لە بەرامبەر 73 كاندیدی ژن هەیە، بەوەش كۆی گشتی ژمارەی كاندیدەكان دەگاتە 252 كاندید كە كێبڕكێ لەسەر كورسییەكانی پارێزگاكە دەكەن. عەلی عەباس جەختی لەوەشكردەوە، كۆمیسیۆن ئامادەكارییە تەكنیكی و لۆجستییەكانی تەواو كردوە بۆ دڵنیابون لە بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی ئاسان و شەفاف، هەروەها گرنگی دەدات بە دابینكردنی ژینگەیەكی هەڵبژاردنی سەلامەت، و بنكەكانی دەنگدان كە بە هەمو پێداویستییەكانەوە ئامادەكراون، جگە لە ڕاهێنانی بەردەوامی كارمەندانی پرۆسەی هەڵبژاردن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 41 Today: 2,707 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.