بەهای یەدەگی زێڕی عێراق (24) ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

بینراوە: (1.3K)

دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ لێکۆڵینەوە و راوێژکاریی ئابوری دەڵێت: بانکی ناوەندی عێراق بەرزترین ئاستی یەدەگی زێڕی لەدوای دامەزراندنیەوە تۆماركردووە، کە بەهاكەی بڕی (24) ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.

مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەکە رایگەیاندووە: بەهای یەدەگی زێڕی عێراق لە بانكی ناوەندی گەیشتووەتە زیاتر لە (24) ترلیۆن دینار، بە بەزبونەوەی ساڵانە بە رێژەی 13.3% و زیادبونی بە ڕێژەی 135% بەراورد بە ساڵی 2022، بەمەش یەدەگی زێڕ لەبانكی ناوەندی گەیشتووەتە (20%)ی کۆی یەدەگی بانكی ناوەندی کە (123)ترلیۆن دیناری عێراقیە.

رونیشیکردووەتەوە: ئەم بەهای پێوانەییە یەکەمجارە بانكی ناوەندی عێراق پێ بگات لە دوای دامەزراندنیەوە، بەو پێیەی یەدەگی زێڕ هەرگیز لە (20)تریلیۆن دینار تێپەڕ ینەکردووە بە درێژایی مێژووی كاری بانكەكە.

ئاماژەی بەوەشکردووە:، بۆ یەکەمجارە رێژەی بەشداری زێڕ لە یەدەگەکاندا (٢٠%)ی کۆی یەدەگەکانی تێپەڕاندووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 19 Today: 229 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.