بینراوە:
(1.3K)
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: توانیویان لە دامەزراندنی نوێی كەركوكدا هاوسەنگیی بپارێزین. دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، بە هەوڵی بەردەوام و چاودێریی راستەوخۆی سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزیری ناوخۆ، لایەنە پەیوەندیدارەكانیان هێناوەتە سەرهێڵ و توانیویانە لە دامەزراندنی نوێی پۆلیسی كەركوكدا هاوسەنگی بپارێزین. ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ خولی نوێی پۆلیس كە ئێستا لە راهێناندان و دەبنە پۆلیسی بەرگری شارستانی، چەسپاندیان كە بۆ هەر پێكهاتەیەكی كەركوك 96 كەس وەربگیرێن، بەردەوامدەبن بۆ پاراستنی پشكی كورد لە تەواوی دامودەزگاكانی پارێزگای كەركوك.













Leave a Reply