ئەنجومەنی وەزیران هەناردەكردنەوەی نەوت تاوتوێ دەكات

بینراوە: (876)

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیای و زانیاری حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبونەوەكەدا بابەتی ڕێككەوتننامەی سێ لایەنەی نێوان حكومەتی فیدراڵی، حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان، تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەبەر ڕۆشنایی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی هەمواركراو و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردولا دەخرێتەڕو. ئاماژە بەوەشدراوە، لە بڕگەیەكی دیكەدا دواپێشهاتی دۆسیەی پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی دەخرێتەڕو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 92 Today: 2,304 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.