سوپای ئیسرائیل هێرش و بۆردومانی بۆ سەر غەزە چڕكردوەتەوە

بینراوە: (1.5K)

بەهۆی زنجیرەیەك هێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەكی كەرتی غەزە 12 فەڵەستینی كوژران. ئاژانسەكانی هەواڵ لەزاری شاهیدحاڵەكانەوە بڵاویانكردوەتەوە، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی كردوەتە سەر كەرتی غەزەو ژمارەیەك خانو و كەمپی ئاوارە فەڵەستینییەكان لەو شارەو چەند ناوچەیەكی ناوەڕاست و باشوری كەرتی غەزە بۆردومانكراون. هاوكات چەند سەرچاوەیەكی پزیشكی رایانگەیاندوە، بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیلەوە 12 فەڵەستینی كوژراون و ژمارەیەكی دیكەیش برینداربون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 1,174 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.