پێشەوا هەورامانی: ئەمڕۆ رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و كۆمپانیا نەوتییەكان واژوو دەكرێت

بینراوە: (1.6K)

وتەبێژی حكومەتی هەرێم جەخت دەكاتەوە كە ئەگەر هیچ كێشەیەك دروست نەبێت، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێككەوتنە سێ قۆڵییەكە واژوو دەكرێت. پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتونەتە رێككەوتن، ئیمزاكردنی رێككەوتنەكەش لە ئان و ساتدایە. ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر هیچ شتێك نەیەتە ئاراوە، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێككەوتنەكە واژوو دەكرێت. وتەبێژی حكومەتی هەرێم باسی لەوەشكرد، بە واژووكردنی ڕێككەوتنەكە هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچە نامێنێت، پێویستە حكومەتی فیدراڵی بەو ئەركەی خۆی هەڵسێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 651 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.