یەكەمین دیداری رێكخراوی چاردۆز تایبەت بە خاوەنپێداویستی تایبەت بەڕێوەچو

بینراوە: (1.6K)

لەشاری سلێمانی لەژێر ناونیشانی (كەمئەندامی و مێینەبون شانازی دەوێ نەك شەرم) یەكەمین دیداری رێكخراوی چاردۆز تایبەت بە خاوەنپێداویستی تایبەت بەڕێوەچو. بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بڵاویكردەوە، بەئامادەبونی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی و رێكخراوەیی رێكخراوی چاردوز یەكەمین دیداری لەژێر ناونیشانی (كەمئەندامی و مێینەبون شانازی دەوێ نەك شەرم) برێكخست. راشگەیەنراوە كە لەودیدارەدا هەریەك لەپارێزگاری سلێمانی و نوێنەری وەزیری كارو سەرۆكی رێكخراوی چاردوز وتەیان پێشكەش كردو جەخت لەسەر پاراستنی مافەكانی كەمئەندامان كرایەوە بەتایبەتر ئافرەتانی كەمئەندام تا بتوانن بە ئاسانی دەستیان بگات بە خوێندن، پەروەردەو تەندروستی و چالاكیە كۆمەڵایەتیەكان بەجۆرێك یارمەتیدەر بێت لە ئاسانكردنی ژیانی رۆژانەیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 651 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.