وەك چاوەڕواندەكرا، رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق و كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی نەوت تایبەت بە هەناردەكردنەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا واژۆكرا. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی چەند كەناڵێكی راگەیاندن لەزاری سەرچاوەیەكی كۆمپانیای نەوتی باكور بڵاویانكردوەتەوە، رێككەوتنە سێقۆڵییەكە واژۆكراوەو ئەگەر نوسراویان پێبگات لە كەمتر لەكاتژمێرێكدا نەوت هەناردەی بەندەی جەیهانی توركیا دەكەنەوە، هەر بۆیە چاوەڕوانن نوسراوی فەرمیان بەدەستبگات بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت. هەر بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، بڕیارە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە لە كۆبونەوەی رۆژی سێشەممە 23/9 ئاشكرا بكات و پاشان وردەكارییەكانی تر لەلایەن حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە ئاشكرا بكرێن. جێی ئاماژەیە پێشتر پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبو كە رۆژی دووشەممە لە بەغدا رێككەوتنەكە واژۆ دەكرێت.
هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

بینراوە:
(1.4K)












Leave a Reply