نەوەى نوێ: گرنگە بەگڕوتینەوە لە ١١/١١ بچن بۆ دەنگدان

بینراوە: (1.0K)

جوڵانەوەى نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت: دەمانەوێت لە رێگای بەشداریكردنمان لە حكومەتی نوێی عێراق بەیەكجاری كێشەی موچە چارەسەر بكەین هەروەها ئەوەش دەخاتە ڕوو ئەوەی حکوومەتی ماوەبەسەرچوو دەیکات، سەرتاپا شانۆگەرییە و خۆڵکردنە چاوی هاوڵاتیانە.

دەقى راگەیەندراوی جوڵانەوەی نەوەی نوێ:
دەمێکە حکومەتی ماوە بەسەرچوو بەحیساب باسی ڕێکەوتن دەکات لەگەڵ بەغداد، لێرەوە بەروونیی بە خەڵکی کوردستانی ڕادەگەیەنین کە ئەمە سەرتاپا شانۆگەرییە و خۆڵکردنە چاوی هاوڵاتیانە.

بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەیەوێت پێش هەڵبژاردن هەرچۆنێک بێت وا پیشانی بدات ڕێکەوتن دەکات. یاخود مووچەیەک یان دوو مووچە دابەشبکات. ئەویش بۆ ساردکردنەوەی هاوڵاتیان و هەوڵێکە بۆ خۆڵکردنە چاوی مووچەخۆران.

دڵنیابن دوای هەڵبژاردن ئەگەر پارتیی و یەکێتیی ئەم کورسییانە بەدەستبهێننەوە و خەڵکیش نەچن بۆ دەنگدان، ئەوە دۆخی خەڵک و مووچەخۆران لەئێستا زۆر خراپتر دەبێت و حکومەتی ماوەبەسەرچوو پابەندی هیچ ڕێکەوتنێک نابێت لەگەڵ بەغداد. هەروەکچۆن پێشتریش پابەندی هیچ کام لە ڕێکەوتنەکانی پێش هەڵبژاردن نەبووە و دوای هەڵبژاردن پەشیمان بۆتەوە.

بۆیە داواکارین لە هاوڵاتیانی بەڕێز و مووچەخۆرانی ئازیز کە ئیتر بەسە باوەرکردن بە درۆکانی دەسەڵات. بۆیە زۆر گرنگە بە گڕوتینەوە لە ڕۆژی ١١/١١ بچن بۆ دەنگدان و دەنگ بە نەوەی نوێ بدەن تا لەرێگای بەشدارییکردنمان لە حکومەتی داهاتووی عێراق چارەسەری یەکجارەکیی مووچە بە تەوتینکردن ئەنجام بدەین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 23 Today: 157 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.