كەشناسی: كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت

بینراوە: (1.6K)

بە پێی پێشبینییەكانی كەشناسی، كەشوهەوای هەرێمی كوردستان لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا سەقامگیر دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە30-10، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ. سەبارەت بە سبەینێ هەینیش31-10 كەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 31 پلەی سیلیزی سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی دهۆك : 27 پلەی سیلیزی زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی ئامێدی : 25 پلەی سیلیزی ئاكرێ : 29 پلەی سیلیزی كەركووك : 34 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی سۆران : 27 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 198 Today: 2,599 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.