هەڵبژاردنی مالیکی: حکومەتی داهاتوو دەبێتە مەترسی نیشتیمانی!

بینراوە: (8.9K)

عیرفان عەلی حەسەن

عێراق جارێکی تر لەسەر دەرگای قەیرانێکی نوێیە نەک بەهۆی دوژمنی دەرەکی، بەڵکو بەهۆی هەڵبژاردنی خۆی. هاوپەیمانیی شیعەکان بڕیاری دا نوری مالیکی بۆ پێگەی سەرۆک وەزیران هەڵبژێرێت ، و لە هەمان کاتدا واشنگتن هۆشداری ڕوونی دا: ئەگەر مالیکی بگاتە سەرۆکایەتی حکومەت، عێراق دەبێت چاوەڕوانی سزای ئەمریکی بێت. ئەمە واتای ئەوەیە: بڕیارێکی ناوخۆیی کە دەبوایە “کاری پەرلەمانی ئازاد” بێت، ئێستا بووەتە خەتی سوور لە چاوی هێزى دەرەکیدا.

نوری مالیکی سەرۆک وەزیری عێراق بوو لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٤. ماوەی سەرۆکایەتیی لەگەڵ ڕووداوە گەورە و تاڵەکان :

  • ٢٠٠٦ تا ٢٠١٤: دەورانی تووندوتیژیی لاوازکردنی دامەزراوەکان و چڕبوونی دەسەڵات لە دەستی یەک کەس
  • ٢٠١٤: کەوتنى مووسڵ بە دەستی داعش لە ژێر فەرماندەییی هێزی عێراق  و شارەکە بەبێ بەرەنگاری تەسلیم کرا
  • دەستگیرکردنی سیاسی: ڕەخنەگران و ئۆپۆزسیۆن ناچار دەکران بێدەنگ بن

ئەمریکا دەزانێت مالیکی واتای چی  بۆیە فشار دەخاتە سەر ئەوەی هاوپەیمانیی “هەڵبژاردنی تر” بکات.ئەوەی دڵتەزێنترە ئەوەیە: سزا  هەرگیز بەرپرسانی ڕاستەقینە ناکاتە ئامانج خەڵکی ئاسایی قوربانی دەبن. کاتێک ئەمریکا سزا ی ئابووری بۆ وڵاتێک دەدات:دۆلار بەرز دەبێت، توانای کڕینی خەڵک کەم دەبێت, بازرگانی و وارداتی پێویست کەم دەکات  ,بانکه‌کان و سیستمی دارایی لاواز دەبێت, سەرمایەگوزاری دەرەکی ڕادەگیرێت

بەرپرسانیش؟ مالیان لە دەرەوەی عێراقە، کۆمپانیاکانیان بە ناوی تریان تۆمارکراوە، و هیچ سزا ێک نایان گرێتەوە !

دەبێت ئەم پرسیارە بکرێت: ئایا عێراق بە ڕاستی سەربەخۆیی سیاسی هەیە؟ وەڵام سادەیە: تاکو هاوپەیمانیی بڕیاریان دا بەپێی بەرژەوەندیی تایبەتی و پەیوەندیی ناوخۆیی، نەک بەپێی بەرژەوەندیی گشتی، ئەوا هەر کاتێک دەتوانرێت کەسایەتییەکی ناوی لەگەڵ قەیران و تاسیری دەرەکی هاتووە بگاتە سەرووی سیستم.

عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣وە تاکو ئێستا هەر هەمان شێوازی حکومەتسازی دەردەخات: پەیوەندی سیاسی، دابەشکردنی پێگە بە حزبەکان، و دیاریکردنی کەسایەتییە ئەوانەی کە بەرژەوەندیی هاوپەیمانییەکان دیاری دەکات  نەک ئەوانەی کە شایستەی سەرۆکایەتین. بۆیە جارێک تر هەمان ناوەکان دەگەڕێنەوە، هەمان قەیران دروست دەبێت، و هەمان خەڵک قوربانی دەدەن. ئەگەر عێراق بە ڕاستی دەیەوێت لە ژێر سزادا نەبێت، وەڵامەکە سادەیە: کەسایەتییەکی هەڵبژێرن کە نەک لەگەڵ دەرەوەیا ناکۆک نەبێت، نەک لەگەڵ ناوخۆ. بەڵام کاتێک هاوپەیمانیی زیاتر گرنگی بە دابەشکردنی پێگە و کورسی دەدات تا بە باشی وڵات، ئەوا “حکومەتی نوێ” تەنها ناوێکی نوێیە بۆ قەیرانێکی کۆن!

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 65 Today: 208 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.