بافڵ تاڵەبانی بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد

بینراوە: (17.2K)

جێگر سەلێمان ساڵح

لە ماوەی ساڵێکدا دوو هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامدراوە، هەر حزبە و سەرقاڵی بانگەشە و پێدانی بەڵێنی قەبە قەبە بوون بە خەڵکی( تەبعەن لە سەدا یەکیشی جێبەجێ ناکەن!)، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو بۆ من و بەشێکی خەڵکیش، پرسی غازەکەی کۆرمۆر بوو!

بافڵ تاڵەبانیی سەرۆکی یەکێتی، لە هەموو شار و شارۆچکەیەک کە بانگەشەی دەکرد، سەری زمان و بنی زمانی غازەکە بوو، نایاندەمێ، بەبێ ئۆکەی من بەکاری ناهێنن، کەی بمەوێت لێیان دەگرمەوە و چەندین قسەی دیکەش، وەک بڵێی غازەکە میراتی باوکی بێت! تەبعەن غازی کۆرمۆر کارەبای پڕۆژەی رووناکی دابین دەکات، ئەو پڕۆژەیەی تازە بەسەر خەڵکدا سەپێندرا و مەسرور بارزانیش تا ماوە بەرهەمەکەی دەچنێتەوە!

وەلحاسڵ، جەنابی سەرۆک بافڵ بەڵێنەکەی خۆی هێنایە دی! بەڵێنی دامەزراندن و هەلی کار و چاککردنی موچە و دەستگیرکردنی تاوانبارانی کوشتنی خەڵک و رۆژنامەنووسان نا! بەڵکوو گرتنەوەی غازەکە، ئەویش لەڕێگەی برادەرە خۆشەویستەکانی لە بەرەی مقاوەمە و حەشدی وەحشی! بە دوو مووشەک خەزانی غازەکەی کۆرمۆریان هەڵتەکاند و بۆ چەندین رۆژ خەڵکیان بێکارەبا کرد! ئەویش لەبەر خاتری ئەوەی پارتی لە حکومەتی نوێی هەرێم پلێک گۆشتی زیاتریان پێ بدات!

ئەمە ئیشی یەکەم جاری یەکێتی نییە خەڵک بێکارەبا بکات، لە ٣١ی ئاب کە هەڵهاتن بۆ سەیرانبەن، دیسکی هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخانی لەگەڵ خۆی برد. ئەو دیسکانە وەکو فیوزی جارانی ماڵان بوو، ئەگەر دەرتبهێنایە کارەباکە دەبڕا. ئەوان دەریانهێنا و بردیان بۆ ئێران، تەواوی کوردستان بێ کارەبا بوو. لە شەڕی ناوخۆشدا، هەمیشە یەکێتی بە بڕینی کارەبا و لێدان لە ژێرخان، ململانێ و دوژمنایەتیی پارتیی دەکرد، هەر جار لەبەرامبەر پارتیدا بشکایە، کارەبایان دەبڕی. کورد وتەنی؛ فێری سنعاتەکە بوون!

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 3,884 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.