١٦ـــ ئۆكتۆبەر ڕۆژێكی ڕەشی مێژوی پارتی دیموكرات و یەكێتی نیشتیمانی

بینراوە: (8.1K)

شاخەوان كەمال

شانزەی ئۆكتۆبەر لە ئەنجامی زاوزێی سەركردەی حیزبەكانی كوردستان بەسەرۆكایەتی {مسعود بارزانی} لەئەنجامدانی ڕیفراندۆمە شومەكە لەدایك بو كە بوە هۆی لەدەسدانی ٥١% خاكی پیرۆزی كوردستان كە بە خوێنی ڕۆڵەی فەقیرو هەژاری كورد ڕزگار كرابو نەك بە خوێنی بەرپرس مافیاكان .


ئەونەی من بزانم و مێژوم خوێندبێتەوە هەردو خێڵی بارزان و تاڵەبانی هەر لەسەرەتای دروستبونی هەر شۆڕشێك ئەمان بونەتە هۆكاری هەڵوەشانەوەو لەناوبردنی .
لەكاتی دروستبونی كۆماری مەهابات مستەفا بارزانی قازی محمدی بەجێهێشت و سەروەتی ئەوكاتەی دزی و هەڵهات بۆ ڕوسیا، لە ساڵی ١٩٦٦ جەلال تاڵەبانی خیانەتی كردو بو بە جاش .


لەساڵی ١٩٧٤ دیسان مستەفا بارزانی خیانەتی لە شۆڕش و میللەت كردوەو ئاشبەتاڵی بە گەورەترین شۆڕشی میللەتی كورد كرد
هەر بەردەوابون لە ٣١ـــ ئاب بنەماڵەی خاكفرۆش و میللەت فرۆش بنەماڵەی بارزانی دیسان خیانەتێكی گەورە هێنانەوەی دەسەڵاتوجەیشی بەعس كە دوژمنی سەرسەختی كورد بو هئنانی بۆ سەر پیرۆزترین شوێن كە هەولێرو پەرلەمانی كوردستان ، لەهەمان كاتدا بنەماڵەی تاڵەبانی هەستابو بە هێنانی پاسداری ئێرانی بۆ سلێمانی و تا كۆیە . پاشان هەردو بنەماڵە لەسەر ئەوە ڕێكەوتن بە هاوبەشی سەروەت و سامانی سەر زەوی و ژێرزەوی بدزن بێ گوێدانە هیچ بنەمای یاساو عورف و عادەت
بەردەوم لەتاڵانی و كوشتن و بێسەرشوێنكردی هەمو ئەوكەسانەی كە نەیارو ناڕازیبون بەدەیان و سەدان كەسیان كوشت و هەزارانیشیان ئاوارەو دەربەدەر كرد .
تازەترین خیانەت و بەكوشدانی ڕۆڵەی هەژارو سوتاندیان و سوكایەتی پێكردن لە ٢٢-ئاب-٢٠٢٥ لا لالەزار لەبەینی جوت ئامۆزا ڕویدا

لەكۆتایدا ئەڵێم هۆ خەڵكینە وەنەوە هۆش خۆتان لەكاتی دەنگدان تۆڵەیان لێ بكەنەوە
هەموكاندیدەكانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بایكۆت كەن و بیان خەنە ناو زبڵدانەوە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 3,428 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.