من ئەمەوێت لێرەدا باس لەو کۆسپ و تەگەرانە بکەم ،کە کورد بەهۆی کەسانی نەشارەزا و بێ ئەزمون نەیتوانیوە یەکگرتوو بێت و سەرکەوتوبێت ،…
دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٩١ و ڕاوە دونانی بەعسیەکان لە خاکی کوردستان ، کورد بڕیاریدا خۆی لە ژێر ئاڵای خۆی و هەرێمێک کە تیایدا سەربەخۆ بێت بحەسێتەوە ، بەڵام لەگەڵ بیرکردنەوە لەم بابەتە و باسکردنی بون بە حوکمەت و نەبونی کەسانی بە ئەزمون و شارەزا لە دەوڵەتداری ،لە هەر یەک لە کەسانی دووبنەماڵە ،کۆمەڵێک کەسانی بێ ئەزمون و نەشارەزا هاتن و حوکمەتداری میلەتێکیان کەوتە بندەست ، هەرێمێک کە پڕە لە داهات خاکەکەی و هەرێمێک کە پڕە لە سەروەت و سامان ،کوردیش ڕاپەڕینی کرد تا لە داهاتەکەی سود مەندبێت و نەهامەتیەکانی بەعس لە بیر بکات کە چەندین ساڵ بوو لە ژێر تۆپ و تەیارە و جەنگ و ئەنفالدا بوە ،
بەڵام لەنەبونی کەسی شایستە و دڵسۆزی وڵات و خاک و گەل ،
کە ئەو هەموو سەروەت و سامانە لە پێناو سودی گشتیدا بەکاربێنن ،لە خزمەت میلەت و خاکەکەی بێت کە میلەت خۆی بە شایەنی دەزانی و خاکەکەی و خەڵکەکە باجێکی گەورەیان دابوو لە ڕێگایەدا ،
بەڵام بەداخەوە ئەوە ٣٤ ساڵە ،دووبنەماڵە دەستیان گرتوە بەسەر هەموو سێکتەرەکانی حوکمەت و دام و دەزگاکاکان کە بۆ خێر و بێریان لە ناو خۆیان و کوڕ و نەوەکانیان دابەش کردوە ، کە بۆ خۆشگوزەرانی خۆیان دەستیان بەسەر قوتی میلەتێکدا گرتوە ،
٩ کاینەی حوکمەت بەڕێکراوە کەسەرکردایەتی لە لایەن پارتی (دیمکوارتی کوردستان !!) و یەکێتی(نیشتیمانی کوردستان !!)
بەڕێوەی دەبەن ، بەڵام تائێستا هیچ شت بەرەو باشتر نەچوە بەڵکوو هەموو کات بەرەو خراپتر چوە ،کە نەبوونی کەسانی بلیمەت و شارەزا لە دام و دەزگاکان بەڕێوبەر و سەرکردەی نەخوێندەوار بە بیانوی (خزم و کەسی) نزیک لە دەسەڵارداران لە جێگا باڵاکان دانراون هەر بۆیە، فەشەل لە دوای فەشەل لە هەموو بوارەکاندا بگرە بۆشاییەکی گەورەی لە بوارەکانی ئابووری و سیاسی و دەستوری دروست کردوە بۆ هاوڵاتیان و وڵات و هەرێمەکەش بەرەو خراپتری دەبات ،
لە نێوەندەدا میلەت هەموو کات زەرەرمەندی یەکەم بوە ،
دەسەڵاتداران هەموو کات هەوڵدانیان لە پێناو بەرژەندیەکەسیەکان بوە و ماف و گیرفان و ڤێلاکانیان لە پێش هەموو بەرژەوەندیەکی گشتی بوە بەداخەوە ،…
ئێستا دەتوانن پێم بڵێن ،
(کەسی شیاو لە شوێنی شیاوە )یان
(کەسی فاشل و نەزان لەشوێنی نەشیاوە)؟
















Leave a Reply