ڕەوەندى کوردى لە بەریتانیا دژى پڕۆژە یاسایی حەشدى شەعبى خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

بینراوە: (20.0K)

ڕەوەندى کوردى لە هەریەکە لە شارەکانى مانچستەر و لەندەن خۆپیشاندانێکى گەورەیان ئەنجامدا بۆ ڕەتکردنەوەى پڕۆژە یاسایى فراوانکردنى دەسەڵاتەکانى حەشدى شەعبى لە تەواوى عێراق

خۆپیشاندانەکە لە لایەن ڕێکخراوى داکۆک ئەنجامجرابوو کە تێیدا ژمارەیەکى بەرچاو لە لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانى ڕەوەندى کوردى بەشداریان کردبوو.

بە تێکڕا هاواریان دەکرد و تەئکیدیان لەوە دەکردەوە کە بە هەمووشێوەیەک ئەو پڕۆژە یاساییە ڕەت دەکەنەوە لەبەر ەئوەى دەبێتە هۆى نائارامى و کێشەى سیاسایى و مەزهەبى لە داهاتوودا بۆ تەواووى پێکهاتەکانى عێراق.

جێگەى باسە لە ڕۆژى ٢٣/٧/٢٠٢٥ پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى بۆ ئەو بڕیارە کرد و بەڵام کێشە و ناکۆییەکانى نێوان پێکهێنەرى نیسبەى نیسابى یاساى و نەبوونى کۆدەنگى هەریەکە لە حیزبە کوردییەکان و سوونەکان کۆبوونەوەکە هیچ ئەندامێکى نەبوو.

بەپێى بۆچوونى چاودێران سیاسى ئەوەى جێگەى مەترسیى ئەم پڕۆژە یاساییە کە دەسڵاتى بێ سنوور دەدات بە حەشدى شەعبى لە عێراقدا و دەبێتە هۆى دروستبوونى دەوڵەتێک لە نێو دەوڵەتێکى تردا لەبەر ئەوەی تەواو سەربەخۆ دەبن و هیچ پەیوەستبوونێکیان بە ئەنجومەنی وەزیران و کابینەى حکومییەوە نیە , ئەمەش لە کاتێکدایە بەشێک زۆر لەو کەتیبە و گروپانەى نێو حەشدى شەعبى بە تیرۆریست لە قەڵەمدراون لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە.

بنکۆڵ لە نێو خۆپیشاندانەکەدا ڕووماڵى چالاکیەکەى کرد و لە نزیکەوە لێدوانى لە چەند بەشداربوویەکى چالاکییەکە وەرگرت

لێدوانى تایبەت

ڕووماڵى چالاکیەکە

.

لێدوانى تایبەتى بەشداربوانى چالاکییەکە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 232 Today: 1,030 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.