بینراوە:
(7)
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكردوە، لە ساڵانی رابردودا 282 ملیۆن كەس لەجیهاندا توشی مەلاریا بون و لەو ژمارەیە 610 هەزاریان گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ئامارێكی رێكخراوەكە رۆژی 25/4 كە بەبۆنەی رۆژی جیهانی مەلاریاوە بڵاویكردوەتەوە، كیشوەری ئەفریقا بەتۆماری 265 ملیۆن توشبو لەڕیزبەندی یەكەم و 94%ی توشبوان لەو كیشوەرە تۆمار كراون، لە ئەفریقا 579 هەزار كەس بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە كە 75% منداڵانی ژێر تەمەن 5 ساڵان بون كە بەرگرییەكی لاوازتریان هەیە بەرامبەر نەخۆشییەكە. راشگەیەنراوە كە 50%ی كۆی توشبوان بە مەلاریا لەسەرانسەری جیهاندا لە وڵاتی نێجیریان دواتر كۆنگۆ، ئەسیۆپیاو موزامبیك دواتر هاتون. مەلاریا نەخۆشییەكە لەڕێگەی پێوەدانی مێشولەوە دەگوازرێتەوەو توانای چارەسەركردنی هەیە.












Leave a Reply