چەک و لێکەوتەکانی لە هەرێمی کوردستان..!

بینراوە: (14)

جوانڕۆ عەزیز احمەد – چالاکوان

چەک یەکێکە لە گرنگترین ئامرازەکانی مرۆڤ کە بۆ هێرشکردن و بەرگریکردن بەکاری دەهێنێت ، لە وڵاتە دیموکراسیەکاندا بەڕێوەبردنی چەک بە یاساو سیستەمێکی چاودێری توند ڕێکدەخرێت بۆ هەستکردنی ئاسایش لە ناو کۆمەڵگا.

لە عێراق و هەرێمی کوردستان نەبونی یاسا و سیستەمێکی چاودێری توند، بوونی حیزبی میلیشیای چەکدار ، مێژووی شەڕو ململانێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان دژی گرووپە تیرۆریستیەکان ، هەندێک کەلتوور و نەریتی کۆمەڵایەتی کە چەک بە شێوەی پاراستنی خێزان دەبینن، ئەمانە هۆکارن بۆ زۆربونی چەک بەدەست کەسانی ئاسایی وە دروست بوونی چەکی بێ مۆڵەت ، بۆیە کاریگەری نەرێنی لەسەر گۆمەڵگا دروست کردووە بووەتە هۆیی مەترسی لەسەر ئاسایشی گشتی و زیادبونی کێشە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان. 

دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بەدەست دوو حیزبی میلیشیایی چەکداری (پارتی دیموکراتی کوردستان) و (یەکێتی نیشتمانی کورستان) وەیە ئەمانە بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات پەنایان بۆ هەموو ڕێگایەکی نایاسایی بردووە، دروستکردنی کۆمەڵە هێزێکی چەکداری لەژێر ناونیشانی جیاجیا ، بەخشینەوەو پڕچەک کردنی عەشیرەت و خێڵ و کەسانی ئاسایی لە کاتی هەڵبژاردندا بۆ بەدەست هێنانی دەنگ بۆ مەرامە پیس و گڵاوەکانیان ، وە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان پەنایان بۆ هێز و چەک بردووە لەباتی بە دانوستان و گفتوگۆ ، ئەمەش بۆتە هۆیی زۆربونی ڕێژەیی چەک بەدەست و چەکی بێ مۆڵەت وە کێشەکان زۆربەی کات بە هەڵواسراویی بمێننەوە یان گرژیی و ئاڵۆزی لێبکەوێتەوە بۆیە زۆربەی کات هاوڵاتی و کەسانی ئاسایی بونەتە قوربانی ئەگەر سەیریی داتاکانی کوشتن لە هەرێمی کوردستان بکەیت ساڵ بەساڵ ڕوو لەزیادبونە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لێکەوتۆتەوەو ئاسایشی هەرێمەکە کەوتۆتە مەترسیەوە وەترس و دوو دڵی کەوتۆتە ناو کۆمەڵگا. 

هەرێمی کوردستان پێویستی بە هێزێکی سەربازی گشتی سەربخۆیی نەتەوەییە ، وەدەبێت کۆتایی بە هێزی حزبی و هێزی میلیشیای چەکدار بهێنرێت و دابماڵدرێت لەچەک وە یاسا و سیستەمێکی توند پەیڕەوبکرێت چونکا چەک ئامرازیکه کەده توانێت هەم پاراستن و هەم ویرانکاری دروست بکات .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 29 Today: 111 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.