بەڵێن سەلیم محمد
بۆ ئەوەی شەن و کەووی ئەم بابەتە بکەین و دەست بخەینە سەر برینەکان پێویستە بەم شێوەیە درێژەی پێ بدەم ،
گەندەڵی و دەستپیسی سەرکردەکان تەنها کێشەیەکی دارایی نییە،
بەڵکو وەک شێرپەنجەیەک وایە کە جەستەی وڵات لە ناوەوە دادەڕزێنێت و هەتا مردنی ئەبات
کاتێک وڵاتێک لەلایەن سەرکردەی گەندەڵەوە بەڕێوە دەبرێت بزەبت هاوشێوەی کوردستان
ئەوا گۆڕانکاریی ئەرێنی و گەشە پێدان
نەک هەر ئەستەم دەبێت!
بەڵکو وڵات بەرەو قەیرانێکی قوڵتر و نادیار ئەبات
لێرەدا جێی خۆیەتی چەند خاڵێکی سەرەکی بخەمە ڕوو سەبارەت بە کاریگەریی گەندەڵی لەسەر ئایندەی کووردستان
1 وێرانبوونی کۆیی گشتی دامەزراوەکان
سەرکردەی گەندەڵ هەوڵی لاواز کردنی دامەزراوەکانی چاودێری و دادوەری دەدات
لە بری ئەوەی یاسا سەروەر بێت !
بەرژەوەندیی کەسی و بنەماڵەیی و حیزبی ئەبێتە پێوەر ،،،،
ئەمەش وا دەکات هیچ چاکسازییەکی بنەڕەتی جێبەجێ نەکرێت،
چونکە چاکسازیی ڕاستەقینە لە بەرژەوەندی گەندەڵ و گەندەڵەکاراندا نییە.
2 کوشتنی گیانی داهێنەران و کارسازان
لە سایەی دەسەڵاتێکی دەستپیسدا،
متمانە لە نێوان هاووڵاتی و دەوڵەتدا ئەپوکێتەوە وایی لێ دێت هەتا ئەمرێت.
سەرمایەداران نایەنە ناو وڵاتەوە و گەنجانی خاوەن توانا و بەهرەمەند کۆچ دەکەن،
ڕێگایی تاراووگە ئەگرنە بەر
چونکە دەبینن پلە و پۆستەکان لەسەر بنەمای خزم خزمێنە و دڵسۆزی بۆ سەرۆک و سەرکردە دابەش ئەکرێن نەک لەسەر بنەمای لێهاتوویی و کارامەیی “
3 بەهەدەردانی سامانی گشتی
لە جیاتی ئەوەی داهاتی وڵات بۆ پڕۆژەی ستراتیژی وەک تەندروستی و پەروەردە و ڕێگاووبان هتد ،،
بەکاربهێنرێت دەچێتە گیرفانی چەند کەسێکی دیاریکراوەوە.
ئەمەش دەبێتە هۆی فراوانبوونی درزی نێوان کۆیی گشتی چینەکان بێ جیاوازی !!
کەمینەیەکی زۆر دەوڵەمەند و زۆرینەیەکی هەژار دروست دەبێت
ئەم خاڵەش بەتەواوی لە نیشتمانی ئێمەدا ڕەنگی داوەتەوە ،،
4 ئایا چاوەڕوانی گۆڕانکاری دەکرێت یاخوود چاوەڕوانی گۆرانکاری ڕیشەی بکەین ؟
مێژوو سەلماندوویەتی کە سەرکردەی گەندەڵ و پۆست پەرەست هەرگیز خۆی نابێتە سەرچاوەی گۆڕانکاری بۆیە گۆڕانکاریش وەک خەونێکی شاعیرانە وایە
بەڵکوو ئەوانەی سوودمەندن لە تێکچوونی بارودۆخەکە،
بەرژەوەندییان لە چاککردنیدا نییە.
گۆڕانکاری لەم جۆرە دۆخانەدا تەنها کاتێک ڕوودەدات کە
گوشاری جەماوەری و هۆشیاریی کۆمەڵایەتی بگاتە ئاستێک کە دەسەڵات ناچار بە پاشەکشە بکات ئەمەش بۆ دنیایی ئێمە لە ئەمڕدا مەحاڵە
دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و چاودێرە سەربەخۆکان بتوانن ڕێگری لە تاڵانی بکەن
نەوەیەکی نوێ بێتە پێشەوە کە باوەڕی بە بنەماکانی شەفافیەت هەبێت نەک نەوەی نوێی دەسەڵاتیش هاوشێوەی پێش خۆیان لەسەر ئەساسی بنەماڵەیی و ناوو ناووبانگ بڕیاری بەڕێوەبردنی وڵات بدەن !
قسەی کۆتایی و پووختەکەی مەبەستمە بڵێم وڵاتێک کە سەرکردەکەی دەستپیس بێت،
وەک کەشتییەک وایە کە کون بوو بێت هەرچەند هەوڵی جوڵانی بدەیت،
لە کۆتاییدا نوقم دەبێت.
گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بە گۆڕینی سیستەم و کەسەکان پێکەوە دەست پێ دەکات
نەک بە هیوای چاکبوونی ئەو کەسانەی کە خۆیان هۆکاری خراپییەکەن هەر خۆشیان ئەوو دۆخەیان درووست کردووە















Leave a Reply