لە بەریتانیاوە پشتیوانى لە ئازادى  ڕادەبرینی کوردستان دەکەن

بینراوە: (11)

ڕێکخراوی داکۆک زنجیرەیەک چالاکی و گردبوونەوەی ئاشتیانەی لە شانشینی یەکگرتوو ڕێکخست. ئەم گردبوونەوە جەماوەرییانە لە یەک کاتدا لە شارەکانی لەندەن، بێرمینگام، مانچستەر، لیدز، نیوکاسڵ، گلاسگۆ و کاردیف بەڕێوەچوون، کە تێیدا ڕەوەندی کوردی بە یەک دەنگ پەیامی خۆیان گەیاند. چالاکییەکان لەژێر ناونیشانی ‘لە سەردەشتەوە بۆ شێروان، مێژوویەکی ڕەش لە تیرۆر و زیندان’ ئەنجام دران و سێ ئامانجی سەرەکییان لەخۆگرتبوو.

ڕووماڵى چالاکیەکە لە شارەکانى بێرمینگهام و لیدز

یەکەم ئامانجی ئەم جوڵە هاوکاتە، سەرکۆنەکردنی توندی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار، پارتی و یەکێتی بوو لە بەرامبەر بەردەوامی پرۆسەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان. خۆپیشاندەران لە سەرانسەری بەریتانیاوە کۆت و بەندکردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی و چالاکوانانی بادینانیان بە توندی ئیدانە کرد. لە بەشێکی تری چالاکییەکاندا، کە لە هەموو شارەکان بە یەک سات بەڕێوەچوو، یادی ڕۆژنامەنووسی تیرۆرکراو سەردەشت عوسمان کرایەوە. ئامادەبووان داوایان کرد کە پێویستە دەسەڵاتدارانی شاری هەولێر بکوژانی سەردەشت ئاشکرا بکەن کە لە ساڵی ٢٠١٠ تاوانەکەیان ئەنجامداوە و بیاندەنە دادگا.

لێدوانى تایبەت

خاڵی سێیەمی ئەم کەمپینە نیشتیمانییە تەرخانکرابوو بۆ ئاراستەکردنی ڕەخنەی توند بۆ سیستەمی دادوەری. لە سەرجەم شارەکاندا بەشداربووان دادگاکانی هەرێمی کوردستانیان شەرمەزار کرد و فشاریان خستە سەریان بۆ ئەوەی بڕیارەکانیان سەربەخۆ بێت و لەژێر سێبەر و کاریگەری بڕیاری حیزبیدا دەربچن، تا چیتر یاسا وەک چەکێک دژی ئازادیخوازان بەکارنەهێنرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 100 Today: 2,468 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.