چەند هەفتەیەک دەبێت هەڵبژاردن کراوە . بە گشتی خەڵک دوو بەرەن، بەرەیەک کە بەشداریی نەکرد و لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسییەوەن. لە زانستی سیاسیدا هەمیشە ئەوانەی بەشداری کایەی سیاسی ناکەن بە کەمئاگا لە قەڵەم دەدرێن. ڕەنگە لە دۆخی کوردستاندا هۆکاری تر هەبێت وەک بێ بژاردەیی، بۆ نمونە. بەرەی دووەم کە بەشداری کردووە ڕەنگە قسە و هەیەجان و هەڵپەی جیاوازی بەڵام بە گشتی سەر بە یەکێک لە کەسەکان یان بنەماڵەکانە و لە پێناو دەستکەوتێکی بچوکی شەخسیدا بەشداریی کردووە یان ناچار کراوە بەشداریی بکات. هەرچەند ئەوەی پێی دەگوترێت ئۆپۆزسیون ڕەنگە خۆی بە جیاواز بزانێت بەڵام خاوەن هەمان خواست و ئاگاییە.
لە دونیای گەندەڵیناسیدا دیاردەیەک هەیە جێگای سەرنجە. زۆرینەی خەڵکی ئاسایی گەندەڵی بچوکیان بەلاوە گرنگترە لە گەندەڵی گەورە. بۆ نمونە ئەگەر کەسێک لە پارەی گەندەڵی ئۆتۆمبیلەکی جوانی گرانبەها بکڕێت خەڵکی زۆر زیاتر پێی نیگەران دەبن لەوەی ئەو کەسە کۆمپانیایەکی ملیونی یان ملیاریی دابمەزرێنێت. بە مانایەکی تر زۆرینەی خەڵکی لە ئاستی خۆیاندا دەبینن، لە سەروی ئاستی خۆیان نابینن. بۆ نمونە ببینە کەسێکی وەک پاپای ڤاتیکان یان موقتەدا سەدر، بۆ گەوجاندنی شوێنکەوتوانیان بە ئۆتۆمبیلی کۆنی هەرزان هاتوچۆ دەکەن. پاپا کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئەمریکایە هەموو فێڵ و تەڵەکەکانی پۆپیولیزم دەزانێت.
بەڵام ئەم هەڵبژاردنە ئەگەری گۆڕانکاریی هەبوو بەڵام بانگەشەکانى وەکو بەفرى ناوەختە توایەوە و پاشماوەى بەجێنەهێشت . وەکو دەبیننی هەموو ئەو حیزبانەى کە دەیانویست تەنها کورسی بە دەست بهێننلە عێراقدا , لە نێو پەرلەمانى هەرێمەکەى خۆیاندا بوونیان هەیە کەچى هیچ کام لەو بانگەشانەى کە کردوویانە بۆ پەرلەمانى عێراق نەک نەیانکردووە بەڵکو زۆرێکیان هۆکار بوون بۆ داخستنى پەرلەمانیش زۆرێک لەو بەناو حیزبە ئۆپۆزسیۆنانە هیچ هەڵوێستێکیان نیە و هیچ ناکەن زیاتر لە ساڵێکە هەڵبژاردنى پەرلەمان کردووە نە حکومەت دیارە نە پەرلەمانیش لێپێچینەوە دەکات , لەبەر ئەوە پێم وایە کە بەرەى یەکەم کە ناڕازین و هیچ دڵیان بە ئەنجام و داهاتووى هەڵبژاردن خۆش نییە هیچ کارێک ناکەن , کەواتە دەمەوێت ئەوە بڵیم داهاتووى پڕۆسەى دیموکراسى و ئایندەى هەڵبژاردن هەتاوەکو بێت کاڵتر و کاڵتر دەبێتەوە و هاوڵاتیان چیتر بڕوایان بە هیچ کەسێک نامێنێت چونکە زانیارییەکانى کە بڵاوکراونەتەوە دەریخستووە سێیەمین هێز لە کوردستان لە دواى یەکێتى و پارتى دەنگى پوچەڵە و ئەو هاوڵاتیانەن کە نایانەوێت بەشێک بن لە بەرزکردنەوەى ئەندام پەرلەمانى کەمژە و بێکەڵک.
















Leave a Reply