37 هەزار كەس سەردانی فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوینیان لە دهۆك كردوە

بینراوە: (10)

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگای دهۆك، لەماوەی سێ رۆژ فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لەپارێزگاكەیان، زیاتر لە 37 هەزار كەس سەردانی فێستیڤاڵەكەیان كردوەو تێیدا كۆی گشتی 56 تۆن بەرهەمی جۆراوجۆر فرۆشران كە پێكهاتون لە 37 تۆن ترێ، 4 تۆن هەنگوین و 15 تۆن لە بەرهەمەكانی تر. ئاماژەشیكردوە، فێستیڤاڵی ساڵانەی ترێ و هەنگوین لە دهۆك بوەتە بۆنەیەكی گرنگ بۆ پشتیوانیكردنی راستەوخۆی جوتیاران و هەنگەوانان و ئاسانكاری لەساخكردنەوەی بەرهەمەكانیاندا دەكات، هاوكات رۆڵێكی بەرچاو دەگێڕێت لەڕاكێشانی ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری عیراق بۆ ناوچەكە. جێی ئاماژەیە 19هەمین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لەشاری دهۆك لەڕێكەوتی 4 تا 6/10 و بە بەشداریی 80 جوتیار بەڕێوەچو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 152 Today: 1,609 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.