نزیكەی 21 هەزار كارمەندی پەروەردەیی لە غەزەو كەناری رۆژئاوا كوژراون

بینراوە: (11)

وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵای فەڵەستین بڵاویكردەوە، لەماوەی سێ ساڵی شەڕی ئیسرائیلدا، 20 هەزارو 748 قوتابی و هەزارو 58 كارمەندی پەروەردەیی و كارگێڕی لە غەزەو كەناری رۆژئاوا كوژراون. وەزارەتەكە لەڕاپۆرتێكدا باسی لەوەشكردوە، هەر لەمیانی سێ ساڵی شەڕی كۆمەڵكوژی ئیسرائیلدا لە كەرتی غەزە 805 كارمەندی پەروەردەیی و كارگێڕی قوتابخانەكان و 246 كارمەندی دیكەی زانكۆكان كوژراون، هەروەها 3 هەزارو 298 كارمەندی پەروەردەیی و كارگێڕی قوتابخانەكان و هەزارو 493 كارمەندی دیكەی زانكۆكان برینداربون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 266 Today: 1,440 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.