جوتیار کەمال جەبار
لە هەرێمی کوردستان، هەریەکە لە وشەکانی “لیستی مووچە، کێشەی تەکنیکی، یان ناردنی پارە لە بەغداوە” ، بزانە کە دەسەڵات خەریکی شاردنەوەی تاڵانییەکی نوێ یان یاریپێکردنە بە دەروونی ملیۆنان مرۆڤ! لێرە، دواکەوتنی مووچە بە ڕێکەوت ڕوو نادات و گیرفانی فەرمانبەرانیش بە ڕێکەوت بەتاڵ نابێت؛ بەڵکو “گۆڕینی مافی مانگانە بۆ خێرێکی وەرزانە” خۆی لە خۆیدا گەورەترین ستراتیژی و شێوازی حوکمڕانیی پارتی و یەکێتییە. ئەوان فێربوون کە باشترین ڕێگە بۆ کوشتنی خەون و ئیرادەی کۆمەڵگایەک، “خستنیەتیە ناو دۆخێکی بەردەوامی چاوەڕوانی و دڵەڕاوکێوە”. بۆیە دەبینین هیچ فەرمانبەرێک لێرە نازانێت کەی مووچە وەردەگرێت، لە کاتێکدا داهاتی ناوخۆ و دەروازە سنوورییەکان بەردەوام دەڕژێتە بانقە نهێنییەکانی بەرپرسانەوە!
با سەیری قەیرانی مووچە بکەین. بۆچی لە وڵاتێکدا کە دەوڵەمەندە بە نەوت و غاز و باج، مووچەی مانگێک دەکەوێتە وەرزی دواترەوە؟ ئایا لەبەر ئەوەیە کە حکومەت پارەی نییە؟ نەخێر، ڕۆژانە دەیان ملیۆن دۆلار لە ڕێگەی قاچاخچێتی و ڕسوماتەوە دەچێتە خەزێنەی حیزبەکان، بەڵام مووچە دەبڕدرێت چونکە “برسیکردن و خستنە ناو دڵەڕاوکێی داراییەوە” باشترین چەکە بۆ ئەوەی هاوڵاتی تەنها بیر لە بەدەستهێنانی قوتی منداڵەکانی بکاتەوە، نەک بیر لە لێپرسینەوە و وەستانەوە دژی گەندەڵی بێت. کاتێک تۆ مرۆڤەکان دەخەیتە دۆخێکەوە کە بۆ وەرگرتنی مافی خۆیان دەبێت بپاڕێنەوە یان سوپاسگوزار بن، ئیتر چاوەڕێی چ کەرامەتێک لەو کۆمەڵگایە دەکەیت؟ ئەوان مافەکانت لێ دەسەنن، دواتر نیوەیت وەک “مەکرەمەی سەرۆک” پێ دەدەنەوە!
هەمان سیاسەت بۆ پڕۆژەی بێمانای “هەژماری من” و بانکەکانیش جێبەجێ دەکرێت. لەبری ئەوەی کێشەی نەبوونی پارە چارەسەر بکەن، حکومەت دەیەوێت بە زۆرەملێ خەڵک بخاتە ناو بانکە حیزبییەکانەوە. ئەوان ئەم “دیجیتاڵکردنە درۆینەیە” بەکاردهێنن نەک بۆ ئاسانکاریی ژیانی خەڵک، بەڵکو وەک دەرفەتێک بۆ “سەپاندنی باج و بڕینی عمولە لەو مووچە کەمەی کە دەشیدەن” و درێژەدان بە تاڵانکارییەکانیان بەناوی مۆدێرنەبوونەوە. کاتێک تۆ سیستەمێکی بانکی دروست دەکەیت کە تەنها بۆ وەرگرتنی پارەی خەڵک کار بکات و بۆ پێدانی مووچە هەمیشە کێشەی هەبێت، ئیتر ئەمە ئابووری نییە، ئەمە ڕێگریکردنە بە فۆرمێکی فەرمی!
تەنانەت کاتێک باس لە “ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا” دەکرێت، ئەم دەسەڵاتە بەردەوام درۆ لەگەڵ خەڵک دەکات. کێشەی تەوتین، داهاتی ناوخۆ، و لیستی ناوی فەرمانبەران بە مەبەست بە هەڵە و ناتەواوی دەهێڵرێنەوە، تا خەڵک بێهیوا ببێت و قبوڵی بکات کە مووچە چیتر مافێکی سادە نییە، بەڵکو دەستکەوتێکی گەورەیە کە تەنها بە خێری مەسئولەکان دابین دەکرێت.
زانا و فەیلەسوفی سیاسی، هانا ئارێنت دەڵێت: “سامناکترین جۆری دەسەڵات ئەوەیە کە وات لێ دەکات ڕۆژانە خەمت تەنها مانەوەت بێت لە ژیاندا، نەک ژیانکردن بە کەرامەتەوە.” ئەمڕۆ حوکمڕانانی هەرێم بە زەبری “ئابووریی دڵەڕاوکێ” دەیانەوێت ڕاستییەکانی دزینی سامانەکان بشارنەوە و کەرامەتی خەڵک بشکێنن.
ئەو ڕۆژە نیشتمان بووە زیندانێکی گەورەی دەروونی، کە دەسەڵات تێگەیشت دەتوانێت بە دواخستنی مووچە، ئیرادەی میللەتێک بکوژێت. تا ئەو کاتەی خەڵکی کوردستان باوەڕ بەم یارییەی “لیستی مووچە و کێشەی تەکنیکی” بکەن و لەبری ڕاپەڕین، چاوەڕێی “خێر و سەدەقەی حیزبەکان” بکەن، ئەم هەرێمە هەرگیز ئابوورییەکی سەقامگیر بەخۆیەوە نابینێت، بەڵکو تەنها لە نائومێدییەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ هەژارییەکی گەورەتر!
مووچەی مانگانە و خێر و سەدەقەی وەرزانە؛ چۆن دەسەڵات ئابووریی کوردستانی خستە ناو نائومێدییەوە؟
لە هەرێمی کوردستان، کاتێک گوێت لە وشەکانی “لیستی مووچە، کێشەی تەکنیکی، یان ناردنی پارە لە بەغداوە” دەبێت، بزانە کە دەسەڵات خەریکی شاردنەوەی تاڵانییەکی نوێ یان یاریپێکردنە بە دەروونی ملیۆنان مرۆڤ! لێرە، دواکەوتنی مووچە بە ڕێکەوت ڕوو نادات و گیرفانی فەرمانبەرانیش بە ڕێکەوت بەتاڵ نابێت؛ بەڵکو “گۆڕینی مافی مانگانە بۆ خێرێکی وەرزانە” خۆی لە خۆیدا گەورەترین ستراتیژی و شێوازی حوکمڕانیی پارتی و یەکێتییە. ئەوان فێربوون کە باشترین ڕێگە بۆ کوشتنی خەون و ئیرادەی کۆمەڵگایەک، “خستنیەتیە ناو دۆخێکی بەردەوامی چاوەڕوانی و دڵەڕاوکێوە”. بۆیە دەبینین هیچ فەرمانبەرێک لێرە نازانێت کەی مووچە وەردەگرێت، لە کاتێکدا داهاتی ناوخۆ و دەروازە سنوورییەکان بەردەوام دەڕژێتە بانقە نهێنییەکانی بەرپرسانەوە!

Leave a Reply