هەڵوێستی داکۆک دژی درۆنە خۆکوژەکان و هەژموونی میلیشیاکان

بینراوە: (115)


بۆ دەربڕینی هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە بەرامبەر بەو هەڕەشە ئەمنییانەی بەرۆکی ژیانی مەدەنییان گرتووە، ڕێکخراوی داکۆک لە حەوت شاری جیاواز گردبوونەوە و چالاکییەکی فراوانی ئەنجامدا. مانیفێستۆ و پەیامی سەرەکیی ئەم چالاکییە، ئیدانەکردنی توندی باڵادەستیی گروپە توندڕەوەکانی حەشدی شەعبییە لە ناوەندەکانی بڕیاردانی عێراق و بەکارهێنانی خاکی عێراقە وەک گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ هەرێمییەکان بە قازانجی بەرەی ئێرانی.

لێدوانى بەشداربوان لە شارى بێرمینگهام

ڕێکخراوەکە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە بەردەوامانەی کرد کە لە ڕێگەی موشەکی بالیستی و درۆنی خۆکوژەوە دەکرێنە سەر ناوچە ئارام و مەدەنییەکانی هەرێمی کوردستان. ئەم جۆرە پەلامارانە نەک تەنها وێرانکاریی ماددییان لێکەوتووەتەوە، بەڵکو ترس و دڵەڕاوکێیەکی قووڵیان خستووەتە ناو دڵی خەڵکی سڤیلەوە.

لێدوانى بەشداربوان لە شارى لەندەن

داکۆک لە چالاکییەکانی ئەم حەوت شارەدا ڕایگەیاند کە فڕینی درۆنەکان و کەوتنەخوارەوەی موشەکەکان لە نزیک ماڵ و شوێنی کارکردنی هاوڵاتیان، پێشێلکارییەکی زەقی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانە. ئەوەی جێگەی داخە، بێهەڵوێستیی حکومەتی عێراقە کە ناتوانێت کۆنترۆڵی ئەم هێزە لەیاسادەرچووانە بکات و ڕێگری لە باڵادەستییان بگرێت. هەروەها، بەرپرسانی حکومەتی هەرێمیش لە ئاست پاراستنی ئاسمانی خۆیان و دڵنیاییدان بە هاوڵاتیان شکستیان هێناوە. ئەم بارودۆخە وایکردووە ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئابووریی کوردستان بە شێوەیەکی مەترسیدار دابەزێت. ڕێکخراوی داکۆک جەختی کردەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە ناوخۆییەکان دەبێت پێکەوە کار بکەن بۆ سنووردارکردنی هەژموونی ئەم هێزە توندڕەوانە و ڕێگریکردن لەوەی خاکی کوردستان بکرێتە قوربانیی جەنگێکی وێرانکەری هەرێمی.

وێنەى بەشداربوان لە هەردوو شارەکە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 67 Today: 67 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.