دەستکەوتەکانی کابینەی نۆ… بەڕاستی چییە؟

بینراوە: (52)

ريبوار ياسين فتاح

لە سەردەمی حکومڕانی مەسرور بارزانی، خەڵکی کوردستان بەردەوام لەگەڵ کێشەی موچە، خراپبوونی دۆخی ئابووری و بێهیوادا دەژین. ساڵان تێدەپەڕێت و پرسیارێکی سادە هێشتا
بێ وەڵام ماوەتەوە:
دەستکەوت بۆ خەڵک چییە؟
کاتێک کارمەند و مامۆستا و فەرمانبەر چاوەڕێی موچەی خۆیانن، هەزاران خێزان بە ئازاری ژیان تێدەپەڕن. موچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ی ساڵی ٢٠٢٥ هێشتا بابەتێکی گەورەی ناڕەزایەتییە و خەڵک داوای مافە یاساییەکانیان دەکەن.

لە هەمان کاتدا، ئازادیی ڕادەربڕین سنوردار دەکرێت. چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان دەڵێن فشاریان لەسەرە، و هەر دەنگێکی ڕەخنەگر زوو بە تۆمەت و هەڕەشە ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

دۆخی ئازادیی ڕادەربڕین و میدیا. لە ساڵانی ڕابردوودا ڕەخنەی زۆر هەبووە لە سەر سنوردارکردنی کاری ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان.

کێشەی گەندەڵی و بەکارهێنانی سەروەتی گشتی هێشتا یەکێکە لە گەورەترین نیگەرانییەکانی خەڵک. خەڵک داوا دەکەن سەروەت و سامانەکانی وڵات بۆ خزمەتگوزاری، کاردۆزی و باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان بەکاربهێنرێت، نەک بۆ بەرژەوەندییە تایبەتییەکان.

خەڵکی کوردستان مافی ئەوەیان هەیە بە ئازادی دەنگیان بگەیەنن، ناڕەزایەتیان دەرببڕن، و لە ژێر حکومەتێکی دادپەروەر و شفاف بژین.

گەندەڵی و بەکارهێنانی سەروەتی گشتی بووەتە یەکێک لە گەورەترین کێشەکان. خەڵک دەبینن و پرسیار دەکەن: ئەم هەموو سەروەتەی وڵات بۆ کوێ دەچێت؟

ئاخر لەماوەی حکومڕانیدا چ بڕیارێک چ کارێکتان کردوە بۆ پڕکردنێ گیرفانی خۆتان ونەوەکانتان نەبوبێت!!

لە سەردەمی مەسرووردا ئازادی ڕادەربڕین، گەیشتووەتە خراپترین ئاست، ساڵانێکی زۆرە هیچ کەس و گرووپ و حیزبێکی سیاسیی نەیانتوانیوە ئازادانە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان لەهەولێر بکەن!
لە سەردەمی مەسرووردا چالاکوانان بە ئاشکرا و بێ بەڵگە و رێوشوێنی یاسایی، بە هۆی بیروباوەڕەوە زیندانی دەکرێن،

مەسروربارزانی ئەندازیاری شکستخواردووی سەرکوتکاری
قۆناغی تیرۆر و ئەشکەنجە و سەرکوتکاریی مەسرور بارزانی لە دەزگای پاراستنی حزبەکەیەوە دەستیپێکرد و گواستییەوە بۆ ناو دامەزراوەیەکی باڵا لە حکومەت، کە ئەنجومەنی ئاسایشە، لە ماوەیەدا هەموو ئالەتەکانی سەرکوتکاریی لە هەڕەشە، ئەشکەنجە، تیرۆر، بەکارهێنانی یاسا، دادگایی، دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ، حوکمدان، برسییکردن، ڕێگریی لە کاری میدیایی، داخستنی کەناڵ NRT له هه وليره و دهؤك و دەزگای ڕاگەیاندن، دروستکردنی سیناریۆ و تۆمەتبەخشینەوە، کڕینی ڕۆژنامەنووس، بەخشینەوەی پارە و دەیان و سەدان ڕێگای بۆ بێدەنگکردنی ئازادییخوازان و ڕەخنەگران تاقیکردووەتەوە و بەردەوامە لە تاقیکردنەوەی جۆری زیاتر.
ئەوەی جێگای سەرنجە، دەزگای پاراستنی و مەسرور بارزانی، لە یەک بەیەکی هەوڵەکانیان شکست دێنن!، شکست بەو مانایەی، ئامانجە سەرەکییەکەیان ناپێکن، کە کپکردنی دەنگی ئازادە.

خەڵکی کوردستان بووەتە قوربانی،دەستی حکومەتی پارتی و یەکێتی

زیاتر لە 34 سال یەکێتی و پارتی بەناوی حکومڕانیەوە وەک برابەش سەروەت و سامان و خێر و بێری ئەم وڵاتە دەدزن و دەیخۆن،

خەڵکی کوردستان بێدەنگ نابن.
دەنگی خەڵک ناتوانرێت بۆ هەمیشە کپ بکرێت.

وڵات مڵکی هیچ کەسێک نییە… و خەڵک ڕۆژێک مافەکانیان وەردەگرن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 54 Today: 3,405 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.