130 خێزانی ئاوارەی شنگاڵ دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

بینراوە: (19)

پیر دەیان جەعفەر بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند: لەسەر بنەمای پلانی رێكخراوی IOM و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەڕایەتییەكەیان، دەست بە تۆماركردنی ناوی ئەو خێزانە ئاوارانە كراوە كە ئارەزوی گەڕانەوەیان بۆ شنگال و دەوروبەری هەیە، لەم قۆناغەدا 410 خێزان تۆمار دەكرێن و دەگوازرێنەوە. پیر دەیان جەعفەر وتوشیەتی: لە چوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا بە دوو كاروان 130 خێزان لە كەمپی شاریاوە دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، هەر خێزانێكیش كە دەگەڕێتەوە لەلایەن رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچەوە بڕی ملیۆنێك و 500 هەزار دیناری وەك هاوكاریی دارایی پێدەدرێت، هەروەها دابینكردنی ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی كەلوپەل و ئەندامانی خێزانەكە لەسەر ئەركی رێكخراوەكە دەبێت. جەختیشیكردوەتەوە، پرۆسەی گەڕانەوەكە ئارەزومەندانەیە هیچ ئاوارەیەك بە زۆر ناگەڕێنرێتەوە، بەڵكو تەنها ئەو كەسانە دەگەڕێنەوە كە بە حەزی خۆیان دەیانەوێت بچنەوە ناوچەكانیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 242 Today: 1,253 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.