سەرۆک یان شەلاتی؟

بینراوە: (17.0K)

ڕێباز عەلى

پووتی قاوەیی تا ئەژنۆ لەگەڵ قات و ڕیباتی ڕەساسی لەبەر دەکات، تەقە دەکات، لەگەڵ یوتیوبەر دەچێتە بازاڕی قاچاخی چەکفرۆشی! لەسەر عەرەبانەی تیکتۆکچییە داعی و دەمپیسەکان، لەفە دەخوات، ‎ڤەیپ و جگەرە لە پێش کامێراکان دەکێشێت! پلیکانەی ڕێک و ماقووڵی لە پێشە، کەچی بەسەر فەرش و گوڵ و مایک و وایەری کۆنفرانسەکاندا باز دەدات. ملی لە پێشی پیکابەکەی دێنێتە دەرەوە و هوتافی هەرزەکارانە دەدات، بە شۆرت و فانیلەی عەلاگەوە لە حەوشەی کۆشکەکەیدا شناو دەکات!

ئەم قسانە بۆ هەر کەسێک باس بکەیت، وا تێدەگات کە باسی کەسێکی هەرزە و شەلاتی بۆ دەکەیت، ناحەقیشی نییە، ئاخر ئەم ئەتوارانە هی کەسێکی شەلاتییە نەک سەرۆکی حزبێک!!

باسی بافڵ تاڵەبانی دەکەم، هەر ئەو بافڵەی لە نێو جەماوەرە هەمیشە هەڵپەڕیوەکەی حیزبەکەی، ڕەشوڕووتێک پێی ئەڵێت گوندەکەمان ئاو نییە بیخۆنەوە، کەچی ئەڵێت چاویان دەربێ! چاویان دەربێ! ‎بافڵی برای قوباد، بۆ یەک ڕۆژ لە تەمەنی حوکمڕانییەکەی (هەسارەی سلێمانی)ـدا، نەیتوانیوە نیو سەعات ئەتەکێت و دیپلۆماسییەت و ئادابی سیاسیی ڕیعایەت بکات! ئێ ئاخر ئەو ئەگەر کوڕی جەلال تاڵەبانی نەبوایە، چۆن دەبوو بە سەرۆکی حزبێکی وەک یەکێتی! ئەو کە تا ئێستاش بە ئاگر و ئاسن حکوم دەکات و تانک دەنێرێتە سەر ئۆپۆزسیۆن و سەرۆکی حزبی ئۆپۆزسیۆن دەستگیر دەکات، لەکوێ بزانێت ئادابی سیاسەتکردن چییە؟

ئێستا بافڵ هەرچیی بکا و دەکات، حەیای یەکێتیی پێ دەچێت، جا تخوا با هەر بچێت، کورد وتەنی حەیا لە بوون دەچێت! ئێ یەکێتییەکەی جەنابی بافڵ تاڵەبانیش هەر ئەوکاتە حەیای نەما کە دەستیکرد بە کوشتن و دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسانی زۆنی سەوز! ئاخۆ نەوەکانی داهاتوو چیمان پێ دەڵێن کاتێک هێشتوومانە تا ئێستا ئەم دەعبا شێتە ببێتە حاکمی سلێمانی، ئەو شارەی بە شاری هەڵمەت و قوربانی و شۆڕش ناسرابوو، کەچی ئێستا تلیاکییەک حوکمی دەکات…

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 205 Today: 3,261 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.