بای بای، بای رامس…

بینراوە: (14.1K)

محەمەد زەبار

نزیکەی ١٥ ساڵێک لەمەوبەر، لە هەولێر پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بەناوی دەشتی بەهەشت ببووە مانشێتی سەرجەم رۆژنامە و هەواڵەکانی میدیاکانی هەولێر، هەموویان ریکلامیان وا بۆ دەکرد کە دەبێتە ناوازەترین پڕۆژەی نیشتەجێبوون نەک هەر لە هەرێم، بەڵکوو لە تەواوی عێراق.

ئەوکات پارتی دەستی کردبوو بە ریکلام بۆ پڕۆژەکە، لەڕێگەی چەندین هونەرمەند و کەسایەتی دیاری ئەوکاتە کە لەناو خەڵکیدا ناوبانگیان هەبوو، بە نمونەی عەزیز وەیسی، هەر بەوەوە نەوەستان، بەڵکوو ئیبراهیم تاتلیساسی گۆرانیبێژی زۆڵە کوردیشیان بۆ هێنا و ریکلامی بۆ پڕۆژەکە دەکرد، سەرەنجام خەڵکێکی زۆر دەستیان کرد بە موڵککڕین لە پڕۆژەکە و دەیان ملیۆن دۆلاریان خستە دەستی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە، بەڵام دوای ماوەیەک کۆمپانیاکە وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوو و دەیان ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیانیش فەوتا، وەک باس دەکرێت، حکومەت بووەتە شەریکی و بێدەنگی لێکردووە!

دوای ١٥ ساڵ هەمان تاس و حەمام، کۆمپانیایەکی تورکی بەناوی بای رامس هات و وتی پڕۆژەیەکتان بۆ دەکەم لەناو هەولێر، نە لە رابردوو کرابێت نە لە داهاتووش بکرێت، هەمدیسان حکومەت و بەتایبەت کەناڵەکانی مەسرور بارزانی و ئارینە هەڵتۆقیوی کوڕی دەستیان کردەوە بە ریکلام بۆی! تەنانەت بە هەمان شێوە ئەمجارە ببوراک ئۆزچیڤیتی ئەکتەری دیاری تورکیان هێنا ریکلام بۆ پڕۆژەکە بکات و ملیۆنێک دۆلاریش شاباشیان خستە گیرفانی! هەمدیسان خەڵک هەڵخەڵەتێنرایەوە و دەستیان کردەوە بە موڵک کڕین لە پڕۆژەکە، ئەوەتا ئەمیش وەک دەشتی بەهەشت ٥٠ ملیۆن دۆلاری خەڵکی بردووە و رایکردووە! ئەوەشی زەرەرمەند بووە تەنها ئەو خەڵکە نەگبەتەیە کە بە فیکەی مەسرور بارزانی و کوڕەکەی پارەکانیان خستە دەستی کۆمپانیا تورکیەکەوە و ئەویش پارەکەی بردن و وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوون، خەڵکیش نازانن یەخەی کێ بگرن!

ئەرێ هەر بەڕاست، بۆ ناپرسن بۆچی مەسرور و ئارینی کوڕی وا ریکلامیان بۆ ئەم پڕۆژەیە دەکرد؟ چما ئەگەر خۆیان شەریک نەبن لەگەڵیان و پارەکەیان وەک برا بەش نەکردبێت؟ بۆیە ئەوەی پارەی خوراوە زۆر ئاسان دەتوانێت وەری بگرێتەوە، بڕۆن لای مەسرور بارزانییە، چونکە هەر ئەو بنەماڵەیەیە دەیان ساڵە نەک هەر پارەی پڕۆژە، بەڵکوو موچە و بژێوی بڕیون و بە سەدان جۆر باج و سەرانەیان لێ دەسەنێت، جا نازانم، خەڵک تا کەی ئەمەیان لێ قبوڵ دەکات و نایانڕوخێنێت؟

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 3,884 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.