گەشتەكانی نێوان عیراق و دوبەی دەستپێدەكەنەوە

بینراوە: (10)

مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عیراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 16-4 گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی عیراق بۆ دوبەی دەستپێدەكەنەوەو رۆژی شەممەی داهاتوش گەشتەكانی توركیاش دەستپێدەكەنەوە. وتەبێژی وەزارەتەكە باسی لەوەشكردوە، ئاسمانی عیراق بۆ گەڕانەوەی گەشتە ئاسمانییەكان ئامادەیە، لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەكان بۆئەوەی هەنگاو بەهەنگاو بگەنەوە ئاستی ئاسایی گەشتەكان. وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ئاشكراشیكردوە، بلیتی ئەو گەشتانەی كە بەهۆی شەڕەوە راگیرابون یان دواخرابون بە كارایی ماونەتەوەو گەشتیاران دەتوانن دوبارە بەكاریبهێننەوە، ئەویش دوای ئەوەی سەردانی ناوەندەكانی دابینكردنی بلیت لە هێلی ئاسمانی عیراقیە دەكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 301 Today: 1,560 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.