ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەى گۆڕان دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

بینراوە: (1.6K)

زەمەن پرێس: ڕێکخەری ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەى گۆڕان دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: دەنگ بدەن بەو لیست و کاندیدانەی کە نزیکن لە رێبازی نەوشیروان مستەفا و بەرنامەکەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە. یاسین حەمەعەلی رێکخەری ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی تایبەت بە هەڵبژاردن ناوی بەندە هاتوە لەسەر پرسی هەڵبژاردن و پشتگیری کردن یا نەکردنی هەر لیست و لایەنێک، لێرەوە رایدەگەیەنم کە ئەو بابەتە لە دورو لە نزیک هیچ پەیوەندیەکی بە بەندەوە نییە. وتیشی: هیچ لێدوان و رونکردنەوەیەکمان نەداوە بە ئاڕاستەی بایکۆت و بەشداری نەکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردندا، بەپێچەوانەوە داوامان لە هەڵسوڕاوان و هاونیشتیمانیان ئەوەیە بەشداری کارای پرۆسەی دەنگدان بکەن. ناوبراو ئاماژەى بەوەشکردوە، دەنگ بدەن بەو لیست و کاندیدانەی کە نزیکن لە رێبازی نەوشیروان مستەفا و بەرنامەکەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 56 Today: 3,291 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.