ژمارەیەك یاریزان و خۆبەخش خەڵاتكران

بینراوە: (1.3K)

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رێزلێنانی پێشكەش بە ژمارەیەكی زۆر لە یاریزان و خۆبەخشانی شاری هەولێر كرد كە لەسەر ئاستی عیراق و جیهان بەشداری پاڵەوانێتییەكانیان كردوەو پلەی بەرزیان بەدەستهێناوە. بەگوێرەی راگەیەنراوێك، 16 پاڵەوانی لەشجوانی كە لە چەندین خول و پاڵەوانیەتی پلەی یەكەم و دوەم و سێیەمیان لەسەر ئاستی جیهان و عیراق بە دەستهێناوە رێزیان لێنراوە، هەروەها 31 یاریزانانی دیكەی ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر كە ئەوانیش پەلی یەكەمیان لە خۆلی تۆپی پێی بەڕێوەبەرایەتیەكە بەدەستهێناوە خەڵاتكراون لەگەڵ 31 خۆبەخش كە لە ئەنجامدانی كاری مرۆیی بەشداریانكردوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 18 Today: 52 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.