پێشبینیەكانی كەشوهەوا بۆ رۆژانی چوارشەممە تا هەینی

بینراوە: (15)

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینیكردوە، رۆژی چوارشەممە 29-4 كاریگەریی ناجێگیری كەشوهەوا بەردەوام دەبێت تاكاتەكانی ئێوارە تاوە باران و بروسكەو تەرزە لەشوێن و ناوچەی جیاجیادا دەبارێت، پاشان كەش جێگیر دەبێتەوەو پلەكانی گەرما جێگیر دەبن. ئەو شارەزاییەی كەشناسی ئاماژەشیكردوە، بۆ رۆژی پێنجشەممە كەشوهەوا بەگشتی جێگیر دەبێت و ئاسمان زۆربەی كات ساماڵ دەبێت تەنها لەهەندێك ناوچەی سنوری ئیدارەی سۆران ئەگەر هەیە تاوە باران و بروسكە دروستببێتەوە بەتایبەت لەكاتەكانی ئێوارەدا بۆ ماوەیەكی كورت، بۆ رۆژی هەینییش 1/5 لەتەواوی ناوچەكان كەشوهەوا جێگیر دەبێت و پلەكانی گەرماش بەڕێژەی 3 بۆ 4 پلەی بەرزدەبنەوە .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 201 Today: 1,547 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.